پەروەردەی سلێمانی بۆ ناوەندەکانی خوێندن: گروپی واتسئەپ دروستبکەن
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، ئاگادارییەک ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی دەکات گروپی واتسئەپ دروست بکەن و بەڕێوەبەرەکان ئەدمینی سەرەکی بن.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، ئاگاداریەکی ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی کردووە لە قۆناغی (بنەڕەتی - ئامادەیی - ئامادەیی پیشەیی) و تێیداهاتووە، لەپێناو رێکخستن و هەماهەنگی و پێدانی رێنمایی بە قوتابیان و خوێندکاران پێویستە بەڕێوەبەر گروپێک لە بەرنامەی واتس ئاپ (WhatsApp) دروست بکات و خۆی ئەدمینی سەرەکی بێت و یاریدەدەر و رێنماییکاری پەروەردەیی بەشدار بن بۆ ئاگادارکردنەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە کاتی پێویستدا.
نەژاد عەبدوڵا دەڵێت: فره گروپی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان تایبەت بە ناوەندی خوێندن رێگەپێدراو نیە.



