لەسەر رێگای پێنجوێن – باشماخ تانکەرێکی سوتەمەنی ئاگری گرت و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە
ساکۆ سمکۆ
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لەسەر رێگای باشماخ پێنجوێن ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تانکەرێکی سوتەمەنی لەسەر رێگای پێنجوێن – باشماخ بە هۆکارێکی نادیار، ئاگری گرت و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
وتیشی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوە، لە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندەنی زیاتری ئاگرەکە.
هاوکات، رەنج ئازاد حەمە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن لەبارە زیانە گیانییەکانەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو بە سەختی برینداربوون و دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانەکەیان، گیانیان لەدەستداوە.



