جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال بناغەی یەكخستنی پێشمەرگەی داناوە و پێگەی پێشمەرگە بە پێی دەستور جێگیر كراوە.

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی پانۆرامای كوردسات نیوز رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال لە كاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق راسپاردەی كردبوو كە هێزی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە.

جێگری سەرۆكی هەرێم باسی لە رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە دا، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە روانگەی خەمخۆری و هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە سەرجەم دەسەڵاتەكانی داوەتە یەكەكانی 70 بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە تەواوی یەكبخرێنەوە .

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، جەعفەر شێخ مستەفا روونیكردەوە كە پێگەی هێزی پێشمەرگە لە دەستووردا چەسپێنراوە و هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو راستییە بشێوێنێت.

 سەبارەت بە پرسی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانیش لە 30ی ئەیلول، جەختی لەوە كردەوە كە هێزەكانیان بۆ مەشق و یارمەتی پێویستیان بە هاوپەیمانان هەیە، بەڵام ناكرێت بۆ هەتا هەتایە تەنها پشت بە ئەمریكا و هاوپەیمانان ببەسترێت.

جێگری سەرۆكی هەرێم :  سەرۆك مام جەلال  بناغە ی یەكخستنەوەی پێشمەرگەی دانا.

جەعفەر شێخ مستەفا: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم دەسەڵاتەكانی داوەتە یەكەكانی 70 بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.