لە پێنجوێن، بە بەهای 12 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاوبان لە جێبەجێکردندایە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێنیش دەڵێت، "50 گوند رێگای قیرتاویان بۆدەچێت".

ئەمیر سۆفی جەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن رایگەیاندووە: لە سنووری پێنجوێن، بە بەهای 12 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاوبان لە جێبەجێکردندایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا زیاتر لە 50 گوند رێگای قیریان بۆ دەچێت، کە ئەمەش دەستکەوتێکە لە ماوەی ساڵی قەیرانی دارایی لە ناوچەکەدا وێنەی نەبووە.

 

ئەوپڕۆژانەی جێبەجێ دەکرێن بریتین لە؛

 

١- رێگای خونیانە - دەڵاڕۆ

٢-  رێگای وێنە

٣-  رێگای سیامێوە

٤- رێگای گوڵانەکان

٥-  نۆژەنکردنەوەی رێگای پێنجوێن - گەرمک - سەیرانبەن

٦-  نۆژەنکردنەوەی رێگای پێنجوێن - کەوڵۆس

٧-  دروستکردنی پردی پەڕینەوەی سەیرانگای گۆڵێ