لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی هاووڵاتیەکی تەمەن 74 ساڵ گیانی لەدەستدا
رێزان محەمەد
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی، هاووڵاتیەکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا.
د. بەختیار رەشید، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 74 ساڵان گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی، کە بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، نزیک ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی رویداوە و دواتر لەلایەن کەسوکارەکەیەوە تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی داد.



