دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هێرشەکانی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هێرشەکانی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بە پێنج موشەک هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەعات (03:10) خولەکی بەیانی رۆژی دووشەممە 14ـی 9ـی 2026 بە(پێنج) موشەک هێرشکرایە سەر ئەم ناوچانە.
- بە (سێ) موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە.
- (یەک) موشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەربەناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە.
- (یەک) موشەک لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لەقەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
لەئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەپێویستی دەزانین، داوا لەهاوڵاتیان بکەین لەدوای هێرشەکان نزیکی شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاری پارچەو پاشماوەکانی موشەک و درۆن نەکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان.



