لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ناو شاری سلێمانی، کرێکارێک بە ناوی (نازم مەزھەر فەرحان) لە نهۆمی 14ی باڵاخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کرێکارەکە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی ناوچەی مەخموورە، لەدایکبووی ساڵی 1994ە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، دەروون ڕزگار ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لیژنەکانی سەندیکای راسپارد بە وردی بەدواداچوون بۆ روداوەکە بکەن.

هاوکات جەلیل حسین دەروێش، نوێنەری لقی سلێمانیی سەندیکاکان لە لیژنەی سەلامەتیی کرێکاران و ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی، گەیشتنە شوێنی روداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست.