وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێرانی دا سەپاند
سەوسەن سەید
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە رێکارێکی نوێدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوکارییە لۆجیستییەکانی تاران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای خستە سەر 36 کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێرانییەوە، کە لە نێویاندا کەسێک و 29 کۆمپانیای جۆراوجۆر دەستنیشان کراون.
بەپێی قاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەم لایەنانە تۆمەتبارن بە پشتیوانیکردنی ئەو تۆڕە فڕۆکەوانییەی ئێران کە بۆ گواستنەوەی چەک و کەلوپەلی قاچاخ بەکاردەهێنرێن.
لە هەمان کاتدا، واشنتۆن بڕیاریدا کارکردن بەو مۆڵەتە تایبەتە بۆ ماوەیەکی نادیار رابگرێت کە پێشتر بەشێوەیەکی کاتی رێگەی دەدا بە دووبارە هەناردەکردنەوەی هەندێک فڕۆکەی مەدەنی بۆ ناو خاکی ئێران.



