لە خواردنگەیەکی سێمێل دەست بەسەر گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گیرا
سەوسەن سەید
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک و تەندروستیی سێمێل، بە هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی، دەستیان بەسەر بڕێک گۆشتی نەشیاودا گرت لە یەکێک لە خواردنگەکان کە لە پشکنینی تاقیگەییدا دەرنەچووبوو، و دەستبەجێ لەناویان برد.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە تیمەکانی تەندروستی بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن کە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوازێکی تەندروست.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ هەر سکاڵایەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە پەیوەندیدار بێت بە کەرتی تەندروستییەوە، پەیوەندی بە ژمارە(07518169991) بکەن.


