قوباد تاڵەبانی، ستایشی رۆڵی باڵیۆزی روسیا لە عیراق دەکات و دەڵێت، "رۆڵی گرنگی بینیوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان".

قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا رۆڵی گرنگی بینی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی روسیا لە بوارە جیاوازەکاندا.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: ئەمرۆ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ماڵئاواییمان لێ کرد، هەمیشە وەک دۆستێکی گرنگی ئێمە دەمێنێتەوە و هەرگیز دۆستایەتی و هەوڵە دڵسۆزانەکانی لەبیر ناکەین، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین کە ئەرکی داهاتوویدا.