قوباد تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی کرد
سام
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سام
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدان.
کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لەمڕۆ 9ـی 9 دابەزیون، بەڵام سبەینێ 10ـی 9، چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی 9ـی 2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵەهەور لە ئێورەدا پەیدا دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر 36 و پیرمام 30 و سلێمانی 34 و هەڵەبجە 36 و دهۆک 35 پلەی سلیزییە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات که سبەینێ پێنجشەممە، لە کاتژمێر (8)ـی بەیانی تا (12)ـی شەو، سایدی رۆیشتن لەسەر شەقامی سەرەکیی سەرچنار (لە ترافیکی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما) بەمەبەستی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوە بەربەست دەکرێت.
شارەوانی داوا لە شۆفێران دەکات لەو کاتەدا شەقامەکانی دەوروبەر وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.