خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بنكه‌ى بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین-ی لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە.
 
لەو دیدارەدا خاتوو شاناز دەستخۆشی لێ کردن لەپای هەوڵەکانیان بۆ ئەرشیفکردنی سەدان بەڵگەنامەی گرنگ و مێژوویی لە کتێب و دەستنوس و بڵاوکراوەکان پشتیوانی خۆشی بۆ دەربڕین لەپێناو پاراستنی ئەرشیفی نەتەوەیی و نیشتمانی گەلەکەماندا.
 
دواتر هەنگاوەکانی بە دیجیتاڵکردنی ژمارەکانی گۆڤاری گەلاوێژ لە ساڵانی ١٩٣٩-١٩٤٩ ڕوونکرایەوەو بەهەنگاوێکی ژیرانە وەسفکرا بەرەو ئاسانکردنی کاری توێژینەوە و گەڕان و دامەزراندنی سیستەمی پاراستنی کلتوور و زانیاریی مێژووییی کوردی پشت بەستوو بە ژیریی دەستکرد.