سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی مەریوان خەلیل دەکات
سام
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی مەریوان خەلیل دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێز کاک مەریوان خەلیل
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (خەلیل سدیق)ـی باوکتان، کاک (وەهاب سدیق)ـی مامتان و خاتوو (حەسیبە جەلال) ی ئامۆژنتانمان لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


