پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک کە بە شەش ئەکاونتی سناپ و تیکتۆک هەڕەشەی لە هاووڵاتیان کردووە دەستگیرکرا
ساکۆ سمکۆ
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی گەنجێکی راگەیاند و دەڵێت: گەنجەکە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە هاووڵاتیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە کەلار گەنجێک دەستگیرکراوە کە بە شەش هەژماری جیاواز لەسەر پلاتفۆرمەکانی تیکتۆک و سناپچات، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە کچان و ژنان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە تەمەنی 21 ساڵە. و لە ئێستادا بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی موبایل راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات، هەرکەس سکاڵای لەدژی هەیە سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات و سکاڵا تۆمار بکات.



