پەیامنێری کوردسات نیوز: تانکەرێکی سوتەمەنی لە دەروازەی شاری سنە تەقیەوە و قوربانی لێکەوتەوە
ساکۆ سمکۆ
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە دەروازەی شاری سنە، تانکەرێکی سووتەمەنی تەقییەوە و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
سامان سلێمانی، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر رێگای سنە - هەمەدان، تانکەرێکی سوتەمەنی بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە تەقیەوە و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوو.
وتیشی، تا ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ رزگارکردنی بریندارەکان و پاککردنەوەی شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە دروستبوو و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سنە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە



