ئاڕاستەی كوردساتی بزوتنەوەی گۆڕان دانا ئەحمەد مەجیدی وەك رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە هەڵبژارد.

چۆمان محەمەد، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی كوردسات لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆنفرانسێكیان بۆ دیاریكردنی رێكخەری گشتیی ئەنجامداوە.

وتیشی، رێژەی یاسایی دەنگدەرانی كۆنفرانسەكە تەواوبووە و زیاتر لە 357 كەس ئامادەی كۆنفرانسەكە بوون و بە كۆی دەنگ، دانا ئەحمەد مەجید وەك رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان دیاریكرا.

لە بەرانبەریشدا، بزوتنەوەی گۆڕان، ئاڕاستەی زەرگەتە رایگەیاند، تانە لە بڕیارەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەدات لەبارەی زیادكردنی ناوی دانا ئەحمەد مەجید بۆ دەستەی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.