بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بەڕێز مەسعود بازرانی دەکات
ساکۆ سمکۆ
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئاڕاستەی بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامەکە:
ڕێزدار جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



