لە دوو روداوی جیای هاتوچۆدا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، کەسێک گیانی لە دەستدا و چوار کەسی تریش بریندارن

ئەمڕۆ شەممە هاتوچۆی راپەرین بڵاویکردوەتەوە، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، کە هۆکارەکەی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بووە، شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئۆتۆمبێلەکەدا دوو سەرنشین تریش هەبوون و ئەوانیش بریندارن.

بەشی هاتوچۆی پشدەریش رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبون بە رێنماییەکان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک دەربەند وەرگەڕا. 

ئەوەشیخستوەتەڕوو، سەرنشینێک و شۆفێرەکەی بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەر کردن.