سبەینێ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەست دەکرێت بە دابەشکردنی گوژمەی حەوتەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025.

سایلۆی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا، جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممە، 5ـی9ـی2026 سەعات 10ـی بەیانی لە هۆبەی ژمێریاری دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو جوتیارانەی پارەکانیان هاتووە  کارتەکانیان لە ژمارە 554 بۆ 600 دەستپیدەکات.

سایلۆکە داواش دەکات، بۆ وەرگرتنی پارەکە، پێویستە کارتی نیشتمانی رەسەن لەگەڵ ئەو بەڵگانامانەی پێیاندراوە بهێنن، ئەگەر گەنمەکەش بەناوی خۆیانەوە نەبێت، دەبێت وەکالەت و کۆپی ناسنامەی خاوەن گەنمەکەیان پێبێت.