کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما روو لە نزمبونەوە دەکەنە و لە چەند شوێنێکیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە
بڵند
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و گەرمیان بە 43 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 28 پلەی سیلیزی ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچەشاخاوییەکانی سنوری دهۆک هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی


