شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی شاعیری گەورە لەتیف هەڵمەت دەکات
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سورەیا شێخ عەلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرسەو سەرەخۆشی لە شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت وخانەوادە و ئازیزانی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
دەقی پەیامەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد...
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی خاتوو (سورەیا شێخ عەلی)، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لە شاعیری گەورەی کورد برای بەڕێزم کاک لەتیف هەڵمەت وخانەوادە و ئازیزانی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.




