بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاسمانی هەولێر بە تەواوی کراوەیە و گەشتەکان بەپێی خشتەی ئاسایی خۆیان بەردەوامن.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن و هیچ ئاستەنگێک دروست نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاسمانیی هەولێر تەواو ئارامە و پرۆسەی گەشتەکان بەپێی خشتەی ئاسایی دیاریکراوی خۆیان ئەنجامدەدرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو ئەمریکا هێرشی بۆ سەر چەند ئامانجێکی ئێران دەستپێکرد و چەند وڵاتێک هۆشدارییان دا لە ئەگەری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە.