بازگە نوێیەکەی سلێمانی – عەربەت بە شێوازێکی سەردەمیانە دروستکراوە و لە ئێستادا هاتوچۆکردن تێیدا ئاساییە.

رێباز هیوا، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا، بەهۆی دروستکردنی ئۆتۆبانی بابان کە بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناسراوە، بازگەی سلێمانی – عەربەت دەگوازرێتەوە بۆ نێوان شەقامەکە و ناحیەی عەربەت.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا: لە ئێستدا بازگەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە دروستکراوە و هاتوچۆکردن تێیدا ئاساییە.