قوباد تاڵەبانی: بە پێزانینەوە لە هەوڵەکانی حکومەتی چین و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دەڕوانین
سام
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی هەوڵەکانی حکومەتی چین و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر بەرزدەنرخێنێت و ئاماژەی بەوەشداوە: پێشوازی دەکەین لەوەی چین بەشدارییەکی کاریگەرتری هەبێت لە گەشەپێدانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: لەگەڵ لیۆ جون، کونسوڵی گشتیی چین گفتوگۆمان کرد لەبارەی پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان. پێشوازی دەکەین لەوەی چین بەشدارییەکی کاریگەرتری هەبێت لە گەشەپێدانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: بە پێزانینەوە لە هەوڵەکانی حکومەتی چین و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دەڕوانین بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.



