بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی، دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی بۆ مانگی هەشت راگەیاند، کە لە شەش جۆر خۆراک پێکهاتوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگادارییەکی ئاڕاستەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار کردەوە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەم.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بۆ ئەم مانگە بۆ هەر هاووڵاتییەک سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر و دەبەیەک زەیتی یەک لیتری، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ لەتکە نۆک و 400 گرام دۆشاوی تەماتەی پێدەدرێت.

بەرێوەبەرایەتییەکە، وەکیلەکانیشی ئاگادارکردوەتەوە، کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە رەچاوی مادەکان بکەن، دەرکەوت هەر مادەیەک خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بە سەر هاووڵاتیاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەن تا بۆیان بگۆڕن.