قوباد تاڵەبانی: زەمینەی زۆرباش و گونجاو هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سام
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، باس لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات و راشیگەیاندووە، "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بکەن".
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: لەگەڵ کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق هاوڕابووین کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بکەن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و پاراستنی سەربەخۆیی و سەقامگیریی عیراق.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: جەختیشمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بە تایبەت لەم قۆناغەدا کە زەمینەی زۆرباش و گونجاو هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.



