پاسپۆرتی سلێمانی ناوی ئەو وێبسایت و ئەپەی بڵاوکردەوە کە هاووڵاتیان دەتوانن نۆرەی ئەلیکترۆنی تێدابگرن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت.

پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندووە: هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ئەپ و وێبسایتی چاوی عیراق 'عین العراق' نۆرە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بگرن و لە ماوەی 24 سەعاتدا وەڵامتان دەدرێتەوە.

پاسپۆرتی سلێمانی دەشڵێت: هەر کەسێک دەتوانێت نۆرە بۆ دایک و باوک و خۆشک و برا بگرێت کە هەمان ژمارەی کارتی نیشتمانییان هەبێت، بەڵام ناتوانێت لەسەر هەمان هەژمار بۆ خزم یاخود هاوڕێکانی نۆرە بگرێت بەهۆی جیاوازیی ژمارەی کارتی نیشتمانییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پاسپۆرتی سلێمانی، لەکاتی نۆرەگرتندا پیویستە هاووڵاتییەکە خۆی ئامادەبێت لە بەرئەوەی راستەوخۆ وێنەی دەگیرێت، هەروەها پێویستە کارتی نیشتمانیەکەشی پێبێت لەبەرئەوەی پێویستی بە سکانکردنە لە بەرنامەکە، لە سەعات 8ـی بەیانییەوە وێبسایت و ئەپەکە بەردەستە تا سەعات 12ـی شەو.