ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بانگهێشتی قائیمقامی خانەقین دەکات
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڕیاریدا بانگهێشتی قائیمقامی قەزای خانەقین بکات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی قەزاکە.
بەپێی نووسراوێکی رەسمیی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کە لەلایەن عومەر مەعن کروی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەوە ئیمزا کراوە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای یاداشتێک بووە کە لەلایەن ساجد عبد الامیر صعب، سەرۆکی لیژنەی دەروازە سنوورییەکان و گەشەپێدان و کاروباری یەکە کارگێڕییەکان لە 31ی ئابی 2026 پێشکەش کراوە و لەلایەن 6 ئەندامی ئەنجومەنەکەوە ئیمزای لەسەر کراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتوو بوو کە ئەندامانی ئەنجومەنەکە بڕیاریان داوە بانگهێشتی قائیمقامی خانەقین بکان بۆ کۆبوونەوەی رەسمیی ئەنجومەن کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026 سەعات 11ـی سەرلەبەیانی بەڕێوە بچێت، تا تاوتوێی بارودۆخی قەزای خانەقین و ئەو بابەتانە بکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسیان لێوە کراوە.



