سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئاگادار کردەوە کە رۆژی شەممە، 19ی ئەیلولی 2026، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی (2026–2027) دەبێت لە تەواوی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا.

سەرۆکایەتیی زانکۆ ئاماژەی بەوە داوە: لەم چوارچێوەیەدا گشت ئامادەکارییە ئیدارییەکان ئەنجام دراون و خزمەتگوزارییەکانی بەشە ناوخۆییەکانیش دابین کراون.

هاوكات داوای لە خوێندکاران کردووە لەو رێکەوتە دیاریکراوەدا بەپێی خشتەی وانەکان سەردانی کۆلێژەکانیان بکەنەوە.