تەقینەوەیەک لە هەڵەبجە روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان دوو قوربانی لێکەوتووەتەوە
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
لە گەڕەکی کانی ماران لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی دەستکاریکردنی گولە تۆپێک لە ناو خانووێەکدا تەقینەوەیەک روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی روداوەکەدا دوو کەس بوونە قوربانی.
ئاکام قطب الدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: سەعات 12:15 خولەک ئاگادار کراونەتەوە لە روداوەکە، و دەستبەجێ تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەکانی تاوان و بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەڵەبجە گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە.
وتەبێژی پۆلیس ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی دەستکاریکردنی ئەو گولە تۆپەدا دوو کەس بە ناوەکانی (نەوزاد مارف ساڵح) تەمەن 40 ساڵ (لەدایکبووی 1984) و (سەرهەنگ کبیر ئەمین) تەمەن 34 ساڵ (لەدایکبووی 1990) بوونەتە قوربانی، و جەختیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر روداوەکە بەردەوامن.



