بە فەرمانێکی وەزاری، وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەکات رۆژی سێشممە، کە یەکەم رۆژی مانگی نۆیە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستبەکار بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فەرمانێکی وەزاری بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ لە رۆژی 1ـی9ـی2026ـوە سەرجەم مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەستبەکاردەبن بۆ خوێندنی ساڵی (2027 -2028).

پێش وەزارەتی پەروەردە، و هەر ئەمڕۆ وەزارەتی خوندنی باڵاش، هەمان داوای لە مامۆستایان کردوە و یەکەم رۆژی مانگی نۆی بۆ دەستبەکاربون و رۆژی 30ـی6ـی2027 وەک کۆتا رۆژی خوێندن بۆ دیاریکردون.