لە هەولێر هاووڵاتییەک خوشکی هاوسەرەکەی کوشت، خەزور و هاوسەرەکەشی بریندار کرد.

بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، هاووڵاتییەک دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزوری کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، خوشکی هاوسەرەکی گیانی لەدەستداوە و خەزور و هاوسەرەکەشی بریندارن.