شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کۆچی دوایی هەمدی زانا غەمباری کردم
سام
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (مەهدی زانا)، سیاسەتمەدار و سەرۆکی شارەوانی پێشوتری ئامەد، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخوشکی ئازیزم خاتوو لەیلا زانا وخانەوادەکەی و هاوڕێ و هەڤاڵانمان ئەکەم لەباکوری کوردستان و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد



