وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند
سام
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2026 بۆ 2027ـی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، ساڵی خوێندنی (2026-2027) ساڵنامەى خوێندنى زانکۆ لە 1ـی 9ـی 2026 دەستپێدەکات و لە 30ـی 6ـی 2027 کۆتاییدێت.
بەپێی راگەیەندراوەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی کە سیستمی خوێندن ساڵانە یان وەرزی پەیڕەو دەکەن، دەبێت ماوەی خوێندن 30 هەفتە کەمتر نەبێت و بۆ سیستمی خوێندنی وەرزی پێویستە هەر وەرزێک ماوەی خوێندن لە 15 هەفتە کەمتر نەبێت، ئەم ماوەیە رۆژانی تاقیکردنەوەکان و پشووەکان ناگرێتەوە.
خوێندنی باڵای هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، لەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی کە پێواژۆی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکەن، پێویستە هەر وەرزێکی خوێندن لە 20 هەفتە کەمتر نەبێت، کە لایەنی کەم 14 هەفتە لە هەر وەرزێک بۆ پڕۆسەی خوێندن تەرخان بکرێت، هەفتەکانی تر بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی کە سیستمی وەرزی پەیڕەو دەکەن، پێویستە ماوەی هەر وەرزێکی خوێندن لە 13 هەفتە کەمتر نەبێت، کە لایەنی کەم 10 هەفتە بۆ پڕۆسەی خوێندن تەرخان بکرێت، هەفتەکانی تر بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان دەبێت.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی کە پێواژۆی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکەن، خوێندکار لە ماوەی یەک ساڵی ئەکادیمی خوێندندا، بۆیان هەیە تەنها دوو هەوڵی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام بدەن.



