بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانیزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا بۆ گشت هاووڵاتییان رایگەیاند، راگرتنی ئۆتۆمبێل لە پێش بەنزینخانەکان، شەقام و کۆڵانەکان بە مەبەستی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی بەنزین رۆژێک پێش دابەشکردن (بەتایبەتی لە کاتی شەودا) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانیزاکانی هەولێر: بەپێچەوانەی ئەم رێنماییانەوە، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی دەکەن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆوە تۆمار دەکرێن و سزای بژاردنیان بۆ دەنووسرێت.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوتی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ نۆرەگرتن لە شەقام و کۆڵانەکاندا رانەگرن و بەجێی نەهێڵن، بە مەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و جەنجاڵی.