وەزیری ناوخۆی هەرێم: سزاكانی هاتوچۆی نێوان هەرێم و بەغداد یەكدەخرێن
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ژمارەیەكی زۆر گەندەڵكاران لەلایەن هەرێمەوە رادەستی بەغداد كراونەتەوە و سزاكانی هاتوچۆی نێوان هەرێم و بەغدادیش یەكدەخرێت .
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ حكومەتی عیراق هەیە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لە دۆسێیەكانی گەندەڵیەوە تێوەگلابون و لە هەرێمی كوردستان بون، رادەستی بەغداد كراونەتەوە و جگە لەوەش بڕێكی زۆر زێر و پارە و سامان دراوەتەوە بەغداد .
هەروەها رایگەیاند: ئێستادا لەگەل عیراق لە هەوڵدان بۆ ئەوەی سزاكانی هاتوچۆ لە نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان یەكبخرێت .



