بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، كە بەهۆی بارستە هەوایەكی فێنكەوە، پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن و ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقەش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

بەپێی راگەیاندراوی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی: ئەمرۆ یەكشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما یەك تاوەكو دوو پلە دادەبەزن، هاوكات خێرایی با لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگاتە سەروو 25 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، رۆژی دواتریش كاریگەریی بارستە هەوا فێنكەكە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما سێ تاوەكو پێنج پلەی تر دادەبەزن.