قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا، هاوسەری لەیلا زانا ژنە سیاسەتمەداری کورد بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

مەهدی زانا سیاسەتمەدارێکی ناودار و نیشتمانپەروەرێکی گەورەی کورد بوو. بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە دڵسۆزەی کورد، خەمبار و دڵگران بووین. بەم بۆنەیەوە، قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوژینەکەی، خاتوو لەیلا زانا و تەواوی گەلی کورد لە باکووری کوردستان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیی هەمیشەیی پێ ببەخشێت، هەروەها خەون و هیواکانی بۆ گەلی کورد و چەسپاندنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا بێنێتە دی.