ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، کە لە گەڕەکێکی شاری هەولێردا گێچەڵی سێکسی کردبووە سەر ژنێک.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی ژنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تیمەکانی تاوان بەدواداچوونیان دەستپێکرد و توانییان ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرابکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.