کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئاستەکانی ئەمڕۆ بە رێژەی دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:45 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی