روسیا و ئۆكراین لە گفتوگۆدان بۆ ئاڵوگۆڕی زۆرترین ژمارەی دیلی جەنگ
ئاکام
٢٦ی ئابی ٢٠٢٦
روسیا و ئۆكراین نزیکن لە رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی ژمارەیەکی بەرفراوانی لە دیلی جەنگ.
ئاژانسی تاسی روسی بڵاویكردەوە، ئۆكراین و روسیا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە پرۆسەیەكدا زۆرترین ژمارەی دیلی جەنگ ئاڵوگۆڕبكەن، لە مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا هەزار دیلی جەنگ بە نێوەندگیری ئەمریكا ئازادكران.
دیمتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملن رایگەیاند، جۆن راتكلیف بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا لە روسیایە و ئەمەش نیشانەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتەكەیە لە ئاستی هەواڵگریدا.
بەپێی زانیارییە میدیایەكان، راتكلیف چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای روسیا ئەنجام دەدات، بەڵام ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكە ئاشكرانەكراوە.


