قوباد تاڵەبانی لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە کە بەشێکە لە کولتوور و تایبەتمەندیی دیاری گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە کە بەشێکە لە کولتوور و تایبەتمەندیی دیاری گەلەکەمان هاندەرمانە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، ڕێزگرتنی یەکتر و بەهێزترکردنی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.