نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د-خ) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان کرد و هیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە خێر، خۆشی، ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان بەدیبێنێت.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: با ئەم یادە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی بەڵێن و پابەندبوونمان بە پەیامی پێغەمبەر (د.خ)، فێرکارییەکان و بەها بەرزەکانی لە بڵاوکردنەوەی خێر، دادپەروەری، ئاشتی و مرۆڤدۆستیدا، تا پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئارامتر هەنگاو بنێین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هیواداری خاوەنی ئەم یادە بێتە هاندەرێک بۆ بەهێزکردنی گیانی برادەرایەتی، لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا.