لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاڵاکانی کوردستان لە شاری سلێمانی نوێ کرانەوە
سام
٢٤ی ئابی ٢٠٢٦
سام
٢٤ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە رەسمی لابردنی سوریای لە لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتی تیرۆر راگەیاند و تەواوی سزاکانی پەیوەندیدار بە تیرۆری لەسەر ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
ئەم هەنگاوەی واشنتۆن دوای ئەوە دێت کە رێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە پێداچوونەوەی کۆنگرێس بێ هیچ ناڕەزایەتییەک کۆتاییان هات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بڕیارەکە دەستبەجێ کاری پێدەکرێت و لەمەودوا سوریا چیتر ملکەچی بڕگە و رێساکانی تایبەت بە پاڵپشتییەکانی دەوڵەتی تیرۆر نییە.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، کۆتوبەندەکانی پەیوەست بە هاوکاری و یارمهتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوریا و رێکارەکانی قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتنی چەک لەسەر ئەو وڵاتە بەتەواوی هەڵگیران.
لە چوارچێوەی هەمان پێداچوونەوەدا، واشنتۆن هەردوو رێکخراوی "تەحریری شام" و "بەرەی نوسڕە"ی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان دەرهێنا، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی جەوهەری لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر دۆخی ناوچەکە ئەژمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، بەیانی رۆژی سێشەممە، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، تەواوی شەقامەکانی بەرەو ناو سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری قەڵا دادەخرێن.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، پرۆسەی داخستنی شەقامەکان لە سەعات 8:00ی بەیانییەوە دەستپێدەکات و هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا تەنها بۆ پیادەڕۆ دەبێت.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێکارانە تا کۆتاییهاتنی رێوڕەسمەکانی یادکردنەوەکە و چۆڵبوونی شەقامەکان لە هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت، پاشان شەقامەکان بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەکرێنەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڵمەتێکی فراوانی سزای ئابووری دژی ئێران و پشتیوانانی راگەیاند، کە کەرتە هەستیارەکانی وەک ئەتۆم، مووشەکی، نەوت، تەکنەلۆجیا، دراوی دیجیتاڵی، ئاڵتوون، فڕۆکەوانی و کەشتیوانی دەگرێتەوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر 60 کەسایەتی و کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاندووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سزا ئەمریکییەکان سەرجەم ئەو وڵات و لایەنانە دەگرێتەوە کە هاوکاری ئێران دەکەن و لەم رووەوە هیچ وڵات و لایەنێک پارێزراو نییە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، وادەیەکی دیاریکراو بۆ وڵاتان دادەنرێت بۆ ئەوەی سەرجەم چالاکییەکان لەگەڵ تاران و رێکارەکانی داخستنی بانکە ئێرانییەکان جێبەجێ بکەن.