خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە
سام
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦
سام
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، بە شێوەیەکی رەسمی سیستمی ڤیزەی ئۆنلاینی (COVA)ی راگەیاند، کە ئامانج لێی ئاسانکاریکردنە بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کونسوڵخانەکە، لەمەودوا داواکاران دەتوانن لە رێگەی سیستمە نوێیەکەوە راستەوخۆ فۆڕمی ڤیزە بە شێوەی ئۆنلاین پڕبکەنەوە و بەڵگەنامە پێویستەکان هاوپێچ بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە رۆتیناتی پێشوو بکات.
هاوکات، تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم سیستمە ئەوەیە کە رێگە بە گەشتیاران دەدات سات بە سات بەدواداچوون بۆ دۆخی داواکارییەکانیان بکەن تا کاتی وەرگرتنی ئەنجامەکەی.
کونسوڵخانەی چین لینکی رەسمیی سیستمەکەی خستووەتە روو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان زانیاریی زیاتر وەربگرن و دەست بە پرۆسەی پێشکەشکردن بکەن:
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاووڵاتییان و شۆفێران کرد، سەبارەت بە داخرانی کاتیی بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری چاکسازی و رێکخستنەوەی جووڵەی هاتوچۆ.
بەپێی ئاگادارییەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 25ـی ئاب، بەشێوەیەکی کاتی شەقامی سەرەکیی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری، بە هەردوو ئاڕاستەکەدا بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
مەبەست لەم بەربەستکردنە کاتییە، کارکردنی خێرایە لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر و چارەسەرکردنی تۆڕێکی ئاوەڕۆ لەو سنوورەدا.
شارەوانیی سلێمانی رێگا جێگرەوەکانی بۆ شۆفێران دیاریکردووە و دەڵێت:
بۆ گەیشتن بە گەڕەکی بەختیاری؛ بەکارهێنانی شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک رێگای جێگرەوە.
لە گەڕەکی بەختیارییەوە بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود؛ بەکارهێنانی ئەو شەقامە جێگرەوەیەی لە هێڵکاریی نەخشەی دیاریکراودا دەستنیشان کراوە.
هاوکات، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانیان بن تاوەکو تەواوبوونی سەرجەم کار و چاکسازییەکان لە ناوچەکەدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاگادارییەک ئاڕاستەی تەواوی دوکاندار و سەرجەم ئەو بنکانە کرد کە کار لەسەر پڕکردنەوەی باڵانس و فرۆشتنی کارتی یاری و ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن لە سنوورەکەدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە فرۆشتن و زیاکردنی باڵانس بۆ یاری و بەرنامەکانی وەک (Roblox، PUBG، PlayStation، TikTok، Minecraft، Domino) و تەواوی ئەپەکانی تر بۆ منداڵان و مێردمنداڵان، بەبێ رەزامەندی و ئامادەبوونی راستەوخۆی دایک و باوک یان سەرپەرشتیار قەدەغەیە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر دوکاندارێک بێ ئاگاداری و رەزامەندی سەرپەرشتیاری یاسایی پارە بۆ هەژماری منداڵێک زیاد بکات، لە کاتی سەلماندنی پێشێلکارییەکەدا رووبەڕووی لێپرسینەوەی تووندی یاسایی دەکرێتەوە."
مەبەست لە دەرکردنی ئەم بڕیارە لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە:
پاراستنی منداڵان: رێگری لە خەرجکردنی ناپێویست و بێسەروبەری دارایی.
کەمکردنەوەی کێشەکان: بنبڕکردنی ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانی نێوان هاووڵاتییان.
کۆنتڕۆڵکردنی ئاراستەی دارایی: رێگریکردن لە بەکارهێنانی نادروستی پارە.
پۆلیسی گەرمیان داوا لە سەرجەم کاسبکارانی سنوورەکە دەکات بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی نەبنەوە.