قالیباف: پەیاممان لە وڵاتانی دراوسێوە پێگەیشتووە بۆ داڕشتنی سیستمێكی نوێی ئەمنی و ئابووری
٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند كە تاران چەندین پەیامی لە وڵاتانی دراوسێوە پێ گەیشتووە دەربارەی داڕشتنی رێككاری ئەمنیی نوێ و بەهێزكردنی هەماهەنگییە ئابوورییەكان، تاوەكو ناوچەكە لە دەستوەردانی دەرەكی بپارێزرێت.
ئەمڕۆ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە كرد: وڵاتانی دراوسێ دەیانەوێت قۆناغێكی نوێ لە هەماهەنگیی هەرێمی دەست پێ بكەن.
راشیگەیاند، كار بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، بەتایبەت عیراق دەكات، لە دۆسیەكانی ئاسایشی سنور، بەرەنگاربوونی تێرۆر و كەرتی وزەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، تاران پێیوایە دروستكردنی سیستمێكی ئەمنیی ناوخۆیی بەبێ لایەنی دەرەكی، دەبێتە بنەمایەك بۆ كۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزییانەی كە لە چەند مانگی رابردوودا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان هەژاندووە و مەترسیی فراوانبوونی شەڕیان دروست كردووە.


