ئەمڕۆ منداڵێکی تازەلەدایکبوو لەبەردەم مزگەوتێکی شاری کەرکوک فڕێدراوە و کۆی ئەو منداڵانەی کە لەمساڵدا لەو شارە فڕێدراون 12 منداڵن.

محەمەد عەبدولرەحمان، پەیامنێری کوردسات نیوز: ئەمڕۆ منداڵێک لەبەردەم مزگەوتێکی کەرکوک فڕێدراوە و دواتر پۆلیس هەڵیگرتووەتەوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوکە.

پەرستارێکی نەخۆشخانەکەش دەڵێت: بەپێی زانیارییەکانمان تەمەنی منداڵەکە نزیکەی مانگێکە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز: لەمساڵدا لە کەرکوک 12 منداڵ فڕێدراون.