کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە
محەمەد رزگار
٢٠ی ئابی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی



