دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق داوا لە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات، ژمارەی جێگرەوەی کۆمپانیاکانی تر بۆ هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان زیاد بکەن، تا لە راگیرانی کورتەنامەکانی پشتڕاستکردنەوە ڕووبەڕووی لەدەستدانی هەژمارەکانیان نەبنەوە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق لە راگەیەنراوێکی بەپەلەدا داوا لە تەواوی بەکارهێنەرانی هێڵەکانی کۆڕەک تێلیکۆم دەکات رێکاری پێویست و خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی گەیشتنیان بە هەژمارە جۆراوجۆرەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاووڵاتییان دەکات پێش ئەوەی کورتەنامەکانی پشتڕاستکردنەوە (SMS Validation) لەسەر هێڵەکانی کۆڕەک رابگیرێن، ژمارەیەکی تری جێگرەوە لە کۆمپانیا مۆڵەتدراوەکانی تر (ئاسیاسێڵ یان زەین عیراق) بۆ هەژمارەکانیان زیاد بکەن، یان بەکارهێنانی ئیمەیڵ و بەرنامەکانی توێژینەوەی ئەمنی (Authentication Apps) چالاک بکەن تاوەکو رێگری بگرن لە لەدەستدانی هەژمارەکانیان.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختیشی کردووەتەوە، ئەم رێکارانە وەک ئامادەکارییەکە بۆ پاراستنی زانیاریی بەکارهێنەران و لە دەستنەدانی هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان، هاوشانی بەردەوامیی رێکارە رێکخستنکاری و یاساییەکانی دەستەکە بەرانبەر بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم.