خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لەشاری سلێمانی بەسەرکردەوە و لەلایەن رێباز محەمەد خەلیل بەڕێوەبەری گشتی و ستافی فڕۆکەخانەوە پێشوازیکران.

لەو دیدارەدا کە باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆک و یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامادەیبوون، خاتوو شاناز چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەش کردن بەبۆنەی ناونانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و پشتگیری و پشتیوانی بۆ کارەکانیان دەربڕی و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ فڕۆکەخانە خواست بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە رایگەیاند، ناوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی شانازییەکی گەورەیە بۆ سلێمانی و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووزەیەکی زیاتر دەداتە بواری خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی و گەشبینین بەپشتیوانیتان، وتیشی بەوپەڕی پەرۆشییەوە کاردەکەین بۆ پێشخستنی فڕۆکەخانە تا لەئاست گەورەیی ناوەکەیدا ببێتە نمونەیەکی پێشکەوتووی فڕۆکەخانەکان.